یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار

مزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق لە دراوی بیانی، ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار.

مزھەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە ئابووری عێراق لەبەر ئەوەی بەھێزە، بە ئاسانی قەیرانەکان تێدەپەڕێنێت و گوتی: “رەوشی ئابووریی وڵاتەکەمان، بەرەو باشی دەچێت”.

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی راشیگەیاندووە، یەدەگی بانکی ناوەندیی عێراق لە دراوی بیانی ئاستی پێوانەیی تۆمارکردووە و لەئێستادا، گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلار.

دووپاتی کردووەتەوە، ئەو پاکێجانەی کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە خراوەتە بازاڕەوە، دڵنیایی دەدەنە ھاووڵاتییان و گوتی: “لەبارەی سسیتەمی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە، قۆناغی باشمان بڕیوە”.

لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، عەممار حەمەد رایگەیاندبوو کە یەدەگی بانکەکەیان لە دراوی بیانی، گەیشتووەتە 99 ملیار دۆلار.

دڵخوازەكانتان