ئەمساڵ لە دهۆک بەرهەمی گەنم زۆر زیاد دەکات

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە دهۆک بەرهەمی گەنم زۆر لە ساڵی ڕابردوو زیاتر دەبێت، بەڵام هێشتا مەترسیی وشکەساڵی ماوە.

ئەحمەد جەمیل بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵ لە پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: ”بەرهەمی گەنم زۆر باش دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنم زۆر زیاد بکات، 650 هەزار دۆنم زەوی داچێندراوە و جووتیاران بەهیوای باران بوون، بەڵام ئەو گەنمەی چێندراوە لەلایەن جووتیارانەوە ئاو دراوە و ئەمساڵ ڕەوشی دەغڵودان زۆر باش دەبێت.”  

ئاشکرایشی کرد: ”مەترسیی وشکەساڵی کۆتایی نەهاتووە و هێشتا هەر ماوە، لەبەر ئەوەی ساڵی ڕابردوو باران زۆر کەم باری و بارانی ئەمساڵیش تا ئێستا قەرەبووی نەکردووەتەوە، بەتایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاودا.’

دڵخوازەكانتان