فێستیڤاڵی پایزی پێنجوێن (لە ژینگەیەكی تەندروست ئاسایشی خۆراكمان دەستەبەردەكەین) ده‌ستیپێكرد

سه‌یوان ڕەئوف ، ڕێكخەری ڤیستیڤاڵ به‌ سلێمانی پرێسی راگه‌یاند:” ڤیستیفاڵه‌ كه‌ بۆ زیاتر ئاشناكردنی به‌رهه‌مه‌ پایزی و خۆماڵیه‌كانی سنوری پێنجوێنه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌ بازاڕكردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌.

فیستیفاڵه‌كه‌ زیاتر لە 100 خاوەن بەرهەم بەشدارن تیایدا و دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

پێنجوێن ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیه‌ و به‌شێكی زۆر له‌ به‌روبومی كشتوكاڵی تێدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌وانه‌‌ (ته‌ماته‌ ، خه‌یار ، تری، هه‌نار، هه‌نجیر ، گوێز ، شوتی ،كاڵه‌ك و بامێ و باینجان ) هه‌روه‌ها بوه‌ته‌ به‌سه‌به‌ته‌یه‌كی خۆراكی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.

جوتیار خالید، جێكری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی به ‌سلێمانی پرێسی ڕاگه‌یاند:”  ئێمه‌ پشتیوانی له‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ پێشه‌نگایانه‌ ده‌كه‌ین و ئامانجی ئێمه‌ وه‌ك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی پاڵپشتی كردنه‌ له‌ به‌روبومی جوتیاران و دروستكردنی بازاڕ بۆیان.

دڵخوازەكانتان