بە گوژمەی زیاتر لە سێ ملیار دینار دوو پڕۆژەی ڕێگاوبان لە قەزای سیدەكان جێبەجێ‌ دەكرێن

بە چاودێریی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی دوو پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان لە سنووری قەزای سیدەكان دانراوە و دەكەونە واری جێبەجێکردنەوە.

 ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاكکردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران ڕاگەیاند: ”لە درێژەی كار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگای گەلی لێتان و گەلی شێخزادان لە سنووری قەزای سیدەكان لە ئیدارەی سۆران دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە.”

گوتیشی: گوژمەی ئەو پڕۆژانە زیاتر لە سێ ملیار و 126 ملیۆن دینارە و بە سەرپەرشتیی وەزارەتەكەمان جێبەجێ‌ دەكرێت، كە پڕۆژەكە ستراتیژی و گرنگە و لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتییەوە جێبەجێ دەكرێت، بە تەواوكردنیشی خزمەتی بەرچاو بە هاووڵاتیان دەكات.

دڵخوازەكانتان