چەند خواردنێكی ڕووەکی كەدەوڵەمەندە بە پرۆتین،  گونجاوە بۆ ڕەمەزان

جەستە پێویستی بە دابینکردنی بەردەوامی پرۆتین هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی وەک دروستکردنی ماسولکە و بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و گواستەرە دەمارییەکان. هەڵبژاردنی بەرفراوانی سەرچاوەی پرۆتینی ئاژەڵ و ڕووەکی وا دەکات کە دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆتینی ڕۆژانە لە چوارچێوەی خۆراکی تەندروستدا تاڕادەیەک ئاسان بێت.

بەگوێرەی ئەوەی کە ماڵپەڕی Mind Your Body Green بڵاویکردووەتەوە، چەندین خۆراکی ڕووەکی هەن، لەنێویاندا هەندێک سەوزە، کە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ڕێژەیەکی زۆریان لە پرۆتین هەیە، وەک فاسۆلیا و نۆک

فاسۆلیا

فاسۆلیا سەرچاوەیەکی نایابی پڕۆتینە و هەروەها فۆلیک ئەسید، ڤیتامینێک کە بە تایبەتی لە کاتی دووگیانیدا گرنگە چونکە ڕۆڵی گرنگی هەیە لە گەشەکردنی کۆرپەلەدا. هەر کوپێک فاسۆلیای کوڵاو ١٥.٣ گرام پرۆتینی تێدایە، جگە لە ترشە ئەمینییە پێویستەکان.

نۆک

نۆک دەوڵەمەندە بە پرۆتین زیاتر لە 20%ی پێویستی ڕۆژانەی ڤیتامینەکانی A و C و K پڕدەكاتەوە، هەروەها ڤیتامینەکانی B فۆلیک ئەسید و تیامیی تێدایە.

سپێناخ

یەک کوپ سپێناخ 260% پرۆتینی زیاتری تێدایە لە چاو کوپێک کولەکە. هەروەها سەرچاوەیەکی نایابی کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزاکانن، وەک ڤیتامینەکانی A و C و K و کالیسیۆم و ئاسن و مەگنیسیۆم. هەر کوپێک سپێناخی کوڵاو ٥.٣٥ گرام پرۆتینی تێدایە.

دڵخوازەكانتان