یه‌كه‌م وێستگه‌ی سوته‌مه‌نی لە عێراق کارەکانی به ‌پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان له‌ به‌غدا،  لە ژمارەیەک وێستگەی سوتەمەنی دەستی بە تاقیکردنەوەی پرۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنی (POS) کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ی ئاداری 2023، عاسم جیهاد، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد “كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان به‌هاوكاری بانكی ناوه‌ندی عێراق، كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، ده‌ستیكرد به ‌تاقیكردنه‌وه‌ی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی له‌ وێستگه‌ی حورییه‌ له‌ به‌غدا، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ به‌كارهێنان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌، له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق”.

گوتیشی، “ئه‌و ئه‌زموونه‌ گرنگه‌ بۆ به‌هێزكردن و پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق، له ‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، هه‌روه‌ها ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان ده‌كرێت و سیسته‌می پاره‌دانی كاش ده‌گۆڕێت بۆ ئیلیكترۆنی”.

پێشتر حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وەزیری نەوتی عێراق،  رێنمایی دابووه‌ كۆمپانیكانی دابشكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان كه‌ په‌له‌ بكه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردن و په‌سه‌ند كردنی سیسته‌می پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنی، كه‌ ئه‌مه‌ش هاوپێچه‌ له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی سه‌رۆك وەزیران.

دڵخوازەكانتان