كوردستان خاوەنی كورسی خۆیەتی لەسەر مێزی بلۆكی وزەی دەریای سپی ناوەڕاست

هیوا ئەحمەد

نەوتیش قسەی خۆی هەیە. ئەمە قسەی لاڤرۆڤ بو لەكاتی جەنگی ئۆكرانیا و روسیادا  پێگەی  جیۆپۆلەتیكی هەرێمی كوردستان دەكەێتە نێوان سێ حەوزەی وزە .

  1. حەوزەی كەنداوی عرەب.
  2. حەوزەی قەزوین، كەڕوسەكان بەڕێوەی دەبەن.
  3. حوزەی دەریای سپی ناوەڕاست ئەمەی دوایی لەلایەن  گەورەترین كوتلەی جیهانیەوە  بەڕێوە دەبرێت هەر یەكە  لەوڵاتانی ئەمەریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و بەهۆی دەرهێنان بەبازار كردنی نەوتەوە ئێستا هەرێمی كوردستانیش ئەندامێكی كارایە لەم بلۆكی دەیای سپی ناوەڕاست

گرێ‌ بەستەكانی وزە لە هەرێم  هەنگاوی گەورە بوو  بۆ ئاراستەكردنی بەجیهانی بونی ئابوری هەێم، كوردستانی خستە سەرنەخشە جیهانیەكەی وزە .

دەرهێناو بەبازاڕ كردنی نەوت كوردستانی گەیاندە قوناغێكی باش لەسەر ئاستی دەرەوە ، لەناخۆش بوو بەهۆی بنیاتی ژێرخانی ئابوری و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان، لە دابین كردنی وزە بۆ كارەبا، تاڕادەیەكی باش بەنزین و نەوت بۆناخۆ.

لەگەڵ ئەمانەش سەرچاوەوی سەرەكی داهات و پێشینەی بەرَێوەبردنی دامەزراوەكان و كەرتە خزمەتگوزاریەكانە وە  سەرچاوەی سەرەكی مووچەو بژێوی خەڵكی كوردستانە.

گۆڕانكاریە خێرایەكانی ئێستای جیهان ئەوەیان  سەلماندوە ئابوری ئاڕاستەی جوڵەی سیاسیەكان دەكات.

بەم پێیەش گرێبەستەكانی حكومەتی هەرێم هەنگاوێكی گەورەبوو لە پێخستنی سیاسیانەی هەرێم بۆ ئێستاو داهاتوو، كوردستانی خستە نەخشەیەكی جیهانی كە گەرانەوەی بۆخاڵی سەرتا ئەستەمە.

ئەگەر كەمێك بگەڕینەوە بۆ دواوە  ئەگەینە ئەو ڕاستیەی گرێبەستەكان لەو كاتەدا زەرورەتێكی حەتمی و هەنگاوێكی دروست بوو .

چونكە هەرێم لەدوای نیمچە سەربەخۆیەكەی بۆ خۆ بەڕێوەبردن خاوەنی هیچ داهاتێك نەبوو

خاوەنی هیچ پیشەسازی و دامەزراوەیەكی بەرهەمهێنان، یان بڕێكی باش لە نەختینەی دراوە جیهانییەكانەبوو تا سوودی لێ وەربگرێت بۆ خۆ بەڕێوەبردن.

گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم هەنگاوێكی بوێرانەو لوژێكی بوو  بووە هۆی زامنی پاراستنی قەوارەی هەێمی كوردستان لە ئێستا و داهاتودا .

لەئێستادا هەندێك دەنگ هەیە ڕەخنە لە گرێبەستەكانی نەوت دەگرن رایگشتی واتێدەگەیەنن كە گرێ‌ بەستەكان نەبوە بەسودی هەرێم و خەڵكەكەی و بیانوی داوە بەحوكومەتی عیراق .

لەكاتێكدا هیچ لێكۆلینەوەیەكی زانستیان لەسەر گرێبەستەكان نەكردووە بەژمارە و داتا قسەی لەسەر ناكەن،

مێژووش ئەوەی سەلماندوە ئەگەر هەلومەرجی نێودەوڵەتی  لەبار بێت نەك ئەوان بیانویان ناوێت بەڵكو بەبێ‌ هیچ پاساوێك نەك قەوارەی هەرێم لەناو ئەبەن بەڵكو قەتڵوعامی خەڵكەكەشی دەكەن.

سەرەڕای ئەوەش ئەگەر ئامادە بونی هێزە دووەلیەكان نەبوایە ئێسا عێراق لە جەنگی نێو خۆیدا دەبوو هەر كێڵگە نەوت و پارێزگایەك بەدەست هێزێكەوە دەبوو .

ئیتر بەكام لۆژێك چاوەڕوانی ڕەحمی عێراق بین چۆن دەكرێت ئایندەی هەرێم و خەڵكەكەی ببەسرێتەوە بە وەها وڵاتێكەوە، كە نوقمی  ناكوكیی نێوخۆییە.

چۆن ڕاپەڕێن خاڵی وەرچەرخان بوو لەمێژوی كورد دا و هەرێمی كوردستانی كرد بەخاوەنی قەوارەی یەكی ئازادی دان پێدا نراوی نێودەوڵەتی ، ئەوا گرێبەستە نەوتیەكانیش كوردستانی كرد بەخاوەنی سەنگ و قورسای لەجیهانی دەرەوەدا.

ئێستا كوردستان خاوەنی كورسی خۆیەتی لەسەر مێزی بلۆكی وزەی دەریای سپی ناوەڕاست

لەكۆتیایدا بۆئەوەی جیهانی بیت پێویستە حكومەتێكی ئابوریت هەبێت  كە ئەلقەیەك بێت لەزنجیرە ئابوریەكەی جیهان.

دڵخوازەكانتان