سەرەڕای سزاكانی ڕۆژئاوا یەدەگی زێڕی ڕوسیا نزیكەی 31 تۆن زیادی كردووە

بانکی ناوەندیی ڕووسیا ئاشکراکرد یەدەگی زێڕ لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵدا 74 ملیۆن و 900 هەزار ئۆنسە بووە.

دوایین جار کە بانکی ناوەندی ڕووسیا ، سەرەتای مانگی شوباتی ٢٠٢٢، ڕایگەیاند:” یەدەگی کانزای زەرد ٧٣.٩ ملیۆن ئۆنسە بوو، لە کاتێکدا یەدەگی ٧٤.٩ ملیۆن ئۆنسە کە لە سەرەتای مانگی ئازاری ٢٠٢٣ تۆمارکرا.

بانکی ناوەندی ڕووسیا لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا یەک ملیۆن ئۆنسە (نزیکەی ٣١ تۆن) پشکەکانی لە کانزا زەردەکەدا زیادکردووە و ئەمەش سەرەڕای سنووردارکردن و سزاکانی ڕۆژئاوایە کە لە شوباتی ٢٠٢٢ەوە بەسەر مۆسکۆدا سەپاندووە.

بانکی ناوەندی ڕووسیا لە ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٩دا بە شێوەیەکی چالاکانە زێڕی کڕی، هەروەها لە پێشەنگی بانکە ناوەندییەکانی جیهان بوو لە ڕووی کڕینی کانزاکانەوە و لە بەهاری ٢٠٢٠ەوە خێرایی کڕینی کانزاکان کەم بوو.

دڵخوازەكانتان