سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان به تووندى سه‌ركۆنه‌ى شەهیدکردنی چوار هاونیشتمانییەکەی جندرێس دەکات
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین دژ بە ژمارەیەک هاووڵاتی کورد ئەنجامدرا.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، “داوا له لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌كه‌ین هەموو هەوڵێکى خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئەو تاوانبارانه‌ی كه ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە و بە سزای یاسایی خۆیانیان بگەیه‌نن”.
دەقی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان:
بەتووندی سه‌ركۆنه‌ی ئەو تاوانە قێزەونە دەکەین کە ئێوارەی دوێنێ لە شارۆچکەی جندرێسی سەر بە شاری عەفرین لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش کرایە سەر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كورد كه بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا و بووه هۆى شەهیدبوونی چوار هاووڵاتیی خانەوادەیەکی کورد و برینداربوونی سێ کەسی دیکە، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا کە ئه‌وان خه‌ریكی پیاده‌كردنی سەرەتاییترین مافەکانی خۆیان بوون لە ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی خۆیان.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین و هاوبه‌شی خەمیانین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
داوا له لایەنە پەیوەندیدارەکانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ش ده‌كه‌ین هەموو هەوڵێکى خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئەو تاوانبارانه‌ی كه ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامداوە و بە سزای یاسایی خۆیانیان بگەیه‌نن.
سەرۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان
٢١ى ئازارى ٢٠٢٣