جموجۆڵی بازرگانیی بازاڕچەی حاجی ئۆمەران راگیرا
لە یەكەم ڕۆژی جەژنی نەورۆز، جموجۆڵی بازرگانی بازاڕچەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕاگیراوە، بەڵام هاتوچۆی گەشتیاران ئاساییە.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ڕاگەیاند: “بە بۆنەی جەژنی نەورۆز ئەمڕۆ 21-3-2023 بۆ ماوەی 24 كاتژمێر جموجۆڵی بازرگانیی بازاڕچە لە دەروازەی نێودهوڵهتیی حاجی ئۆمەران ڕاگیراوە و سبەی چوارشەممە دەست پێ دەكاتەوە.”
گوتیشی: “لەگەڵ ئەوەشدا هاتوچۆی گشتیی گومرگ و گەشتیاران لە دەروازەكە بهردهوامه و تهنیا جموجۆڵی بازاڕچە ڕاگیراوە.”