سەرۆك بارزانی : بە ڕزگار كردنی كەركوك خەونی چەندین ساڵەی كورد هاتەدی ئازادی كەركوك پڕبوو لە سەربەرز و هیوا و خۆشی بۆ میلەتەكەمان

سەرۆك بارزانی لە كتێبی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی كورد بەرگی پێنجەم ڕاپەڕین دەرفەت و ئاستەنگەكان باس لە چۆنیەتی ڕزگار كردنی شاری كەركوك دەكات و دەڵێت :” ئێوارەی ڕۆژی 17ی ئاداری 1991 سەردانی پردی (ئاڵتون كۆپریمان كرد ) جموجوڵی زۆری هێزەكانی بەرەی كوردستانی لە ناوچەكەدا هەبوو ، هەموو فەرماندە سەربازیەكان لەناوچەكەبوون .

سەرۆك بارزانی باس لە چۆنیەتی ڕزكار كردنی كەركوك و پلانی هێرەشەكان دەكات و دەڵێت :” لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و كۆسرەت ڕەسوڵ پێكەوە چۆنیەتی ڕزگاركردنی كەركوكمان تاوتێكرد دوای ڕاگۆڕینەوەیەكی باش بڕیاری پێویست درا و هێزی پێویستی بۆ دیاری كرا .

سەرۆك بارزانی دەڵێت :” شەو ڕژێم بەتۆپ زۆر بە چڕی بۆردومانی پردێ (ئاڵتون كۆپری كرد) بڕیار درا هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك لە دوو میحوەری هەولێر و سلێمانیەوە بێت .

سەرۆك مەسعود بارزانی دەشنوسێت :” كاتژمێر 11 ی شەوی 18 ی ئاداری 1991 لە هەمولایەكەوە هێرش بۆ سەر كەركوك دەستی پێكرد ، هەرچەندە پێشكەوتنی بەرچاو بەدەست هات ، بەڵام لەلایەن ڕژێمەوە بەرگریش هەبوو ، بەتایبەتی لە بەرزایەكانی دومەڵان كە دەڕوانێتە كەركوك ڕۆژی 19 ئادار هێرشەكانی پێشمەرگە بۆ ئازادكردنی كەركوك بەردەوام بوو ، ڕۆژی 20 ئاداری 1991 شاری كەركوك بە تەواوەتی ئازاد كرا .

سەرۆك بارزانی باسی هێرش بۆسەر بنكەسەربازیەكانی كەركوك دەكات و دەڵێت :” دوای نیوەڕۆ هێرش بۆسەر بنكەی سەربازی خالید دەستی پێكرد بەڵام بەرگریەكی زۆر بەهێز هەبوو لەو بنكە سەربازییەدا و ژمارەیەكی زۆری پێشمەرگە شەهید بوون ، هەرچەندە نیوەی سەربازگەكە لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵكرا بەڵام دواجار پێشمەرگە گەڕایەوە بۆ ناو كەركوك لەڕاستیدا ئەو خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنانەی بۆ هێزەكانی بنكەی خالید كرابوو هەڵەبوو .

سەرۆك بارزانی لە پەرەگرافێكی دیمەی كتێبەكەیدا باس لە ڕۆڵی پێشمەرگەكانی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات و دەڵێت :” پێشمەرگەكانی لقی سێ ڕۆڵێكی گەورە و بەرچاویان بینی لە هێرشكردنە سەر بنكە سەربازییەكەی خالید و شەڕێكی قارەمانانەیان كرد.

سەرۆك دەڵێت :” هەرچەندە سەركەوتنێكی گەورە بوو  چونكە دام و دەزگا داپڵۆسێنەرەكانی بەعس لە كوردستان ڕاماڵدران بەڵام بەداخەوە لەڕۆژانی ڕاپەڕین و كۆڕە و لە ئێراندا 3 هەزار و 449 پێشمەرگە و هاوڵاتی شەهید بوون و گیانیان بەڕزگاری كوردستان بەخشی .

سەرۆك مەسعود بارزانی  باس لە گرنگی ڕزگاركردنی كەركوكی دڵی كوردستان دەكات و دەڵێت:”بە ڕزگار كردنی كەركوك خەونی چەندین ساڵەی كورد هاتەدی هەرچەند ماوەیەكی زۆری نەخایاند ڕژێم هاتەوە نێو كەركوك بەڵام ئەم چەند ڕۆژەی ئازادی كە كورد كەركوكی ئازاد

دڵخوازەكانتان