سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوو پرۆژه‌ی گرنگ ده‌كاته‌وه‌

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕێورەسمی کردنەوەی (هۆتێلی حه‌یات ریجێنسی و گوڵان مۆڵ) له‌ شاری هه‌ولێر بەڕێوە چوو.

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەک لە باڵوێز و کونسوڵ و نێردە و نوێنەر و دیپلوماتی وڵاتانی جیهان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، له‌ رێوره‌سمێكدا (هۆتێلی حه‌یات ریجێنسی و گوڵان مۆڵ) لە شاری هەولێر كرانه‌وه‌.

كردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو پرۆژه‌ بازرگانییه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر، ده‌بنه‌ هۆی ره‌خساندنی هه‌زاران هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و هاووڵاتییان به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ پلانه‌ ستراتیژژی و درێژخایه‌نه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ رێگه‌ی گرنگیدان به‌ كه‌رتی تایبه‌ت، هه‌وڵده‌درێت هه‌لی كاری زیاتر بڕه‌خسێندرێت و كه‌رته‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گه‌شه‌ی پێ بدرێت.

دڵخوازەكانتان