سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم : له ڕۆژانی نهورۆزدا به وردى چاودێریى نرخ دهكهین لە میوانخانە و ناوچە گەشتیارییەکان
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، ئامادەکاریمان بۆ ڕۆژانى جەژنى نەورۆزدا کردووە بە گوڵ و شیرینى پێشوازییان له گهشتباران دهكهین
ئەمەل جەلال دهڵێت : ههندێك جار گهشتیاران باس له گرانی نرخی چێشتخانهك ئەوەش بە وردى چاودێریى نرخ دهكهین لە میوانخانە و ناوچە گەشتیارییەکان
سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم گوتیشى: “بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانمان ڕاسپاردووە، تیمى پێشوازیکردن لە بازگەکان و فڕۆکەخانەکان بە گوڵ و شیرینى پێشوازى لە گەشتیاران بکەن، لەگەڵ پێدانى ڕێنوێنیى گەشتیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانمان”.
ماوەى دوو ساڵە دهستهی گهشتوگوزاری ههرێم پلانى درێژخایەنى زیاترکردنى ژمارەى گەشتیارو و بەهێزکردنى ژێرخانى گەشتوگوزار و فرەچەشنکردنى جۆرەکانى گەشتوگوزاریان ههیه
دەمانەوێت گەشتیار لە وڵاتانى کەنەدا و ئاسیا و ئەورووپا زیاتر بکەن، جگە لە گەشتیارى عێراقى
ساڵى ڕابردووش ٦ ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە کوردستان و بۆ ئەمساڵیش پێشبینى دەکەین ٨ ملیۆن گەشتیار بێنە کوردستان”.