نهكردنی هەڵبژاردن دیموكراسی لەكوردستان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە
بەرپرسێكی پارتی رایدەگەیەنێت، هیوادارم برایانی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن وەبەفەرمی لەلایەن سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە داوایان لێکراوە.
ئەشواق جاف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی، هەڵبژاردن لەهەر بارودۆخێکدا دەبێت بکرێت و چونكە بە نكردنی هەڵبژاردن دیموكراسی لەكوردستان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە .
وتیشی، هیوادارم برایانی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و دەوام بکەن چونکە بەفەرمی لەلایەن سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستانەوە داوایان لێکراوە.
لەباری پەیوەندییەكانی حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندەوە دەڵێت، هەموو لایەنەکان ئیمزایان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیە کردوە کە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد دەکات.
لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەشەوە رونیكردەوە، بەپێی ئەو ئەزمونەی کە لەهەشت ساڵی ڕابردوی پەرلەمانی عێراق هەمانە ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند دهكرێت