نەرمین مەعروف: عێراق بۆ هەر فڕۆکەیەک کە بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێدەپەڕێت، 450 دۆلار وەردەگرێت

ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق بۆ هەر فڕۆکەیەک کە بە ئاسمانی وڵاتەکەیدا تێدەپەڕێت، 450 دۆلار وەردەگرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەر فڕۆکەیەکی بیانی بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕببێت داهاتەکەی بۆ عێراق بڕی (450) دۆلار دەبێت، ئەو داهاتە دەچێتە خەزێنەی گشتیی و پاشان بۆ وەزارەتی گواستنەوە بەپێی ئەوەی یاسای بودجەی گشتی بۆ وەزارەتی گواستنەوەی تەرخانکردووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ژمارەی ئەو فڕۆکە بیانییانەی کە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن بە (600) فڕۆکە لە رۆژێکدا دیاریکردووە، ئەمە بە واتای ئەوە دێت رۆژانە بڕی (270) هەزار دۆلار تەنها لە فڕینی فڕۆکەی بیانی بە ئاسمانی عێراقدا وەک داهات دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

دڵخوازەكانتان