ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان: جیهان لەبەردەم هەڕەشە و دابەشكاریدایە

لە كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان گرفتی ئاووهەوا و ڕەگەزپەرستی و دابەشكارییەكان لە جیهاندا له‌ كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان تاوتوێده‌كرێت.

بۆ یەكەمجار دوای بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا،  زیاتر لە 20 سەركردەی جیهان بەشداری لە كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دەكەن

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وتاری دەستپێكی كۆبوونەوەكاندا وتی، “جیهان پێویستە لە خەو ڕابێت و جیهانەكەمان زیاتر لەهەركات لەبەردەم هەڕەشە و دابەشكاریدایە، لە ژیانماندا ڕووبەڕووی زنجیرەیەك لە ئاستەنگ دەبینەوە”.

وتیشی:” لە كەناری چاڵێكداین و بە ئاراستەی هەڵە لە جوڵەداین”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز  داوا لە ئەمریکا و چین دەکات هەوڵەکانیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا زیاتر بکەن، دەڵێت، “پێویستمان بە بەشداریی زیاتری ئەمریکا هەیە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا، هەروەها پێویستمان بە هەوڵەکانی چین هەیە بۆ کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشە دەردراوەکان”.

دڵخوازەكانتان