وه‌زیری ته‌ندروستی : هەفتانە 100 هەزار ژەمی ڤاکسین دەگاتە هەرێمی کوردستان

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ئەحمەد زویتن، بەرپرسی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق. رایگەیاند، 11 سەنتەری دیکەی تایبەت بە پێدانی ڤاکسینی فایزەر دەکه‌ینه‌وه‌

وەزیری تەندروستی ده‌ڵێت:” ئێستا پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتییان لە هەرێمی کوردستان دوو بەرامبەر زیادیکردووە و هەفتانە 100 هەزار ژەم ڤاکسین دەگاته‌كوردستان.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی  نزیکەی 20٪ی ئەو کەسانەی لە سەرووی 18 ساڵیەوەن ژەمی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، و نزیکەی 13٪شیان ژەمی دووەمیان پێدراوە.

وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: “ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڕێکی دیکەی لە پێداویستییە پزیشکی و تەندروستییەکان پیشکەش بە هەرێمی کوردستان کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا. هاوکارییەکان بە بڕی 300 هەزار دۆلارە، لە ماوەی ساڵێکدا چوارەم جارە رێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاریمان پێشکەش دەکات، کۆی هاکارییەکانیان لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە نزیکەی چوار ملیۆن دۆلار”.

دڵخوازەكانتان