سەرۆكی پارتی سەعادەت لە توركیا: جدیترین كێشەی سیاسی توركیا، بوونی كێشەی كوردە

ماوەی چەند رۆژێکە، باسكردن لە بوونی كێشەی كورد لە توركیا، باسوخواسێكی گەرمی سیاسییەكانی توركیایە، بەشێك پێیانوایە شتێك نییە بە ناوی كێشەی كورد، بەڵام بەشەكەی تر بوونی كێشەی كورد لە توركیا بە جیدی و گرنگ دەزانن.

ئه‌مه‌لە كاتێكدایە كە دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی (مەهەپە)، دەڵێت:” لە توركیا شتێك بەناوی كێشەی كورد نییە.

تەمەل كەرەمەلائۆغلۆ، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) باسی لە بوونی كێشەی كورد كردووە و نووسیویە: “وەكوو هەموو ئەو كێشانەی لە توركیا هەیە، ئەمڕۆ جدیترین كێشەی سیاسیی توركیا، كێشەی كوردە. ئەم كێشەیەش دەبێت لەناو پەرلەمانی توركیا چارەسەر بكرێت و لە دەرەوەی شەرعیەتی سیاسی، چارەسەركردنی كێشەی كورد ئەنجامی نابێت”.

لە بەشێكی تری نووسینەكەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە دەبێت هەموو پارتە سیاسییەكانی توركیا، زۆر بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو كێشەیەدا بكەن.

دڵخوازەكانتان