ساڵانە بە بۆنەی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر لە ھەرێمی کوردستان ھەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوە دەچێت

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان، ب راگەیاند: “ساڵانە بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی بارزانیی نەمر ئێمە ھەڵمەتی نەمامچاندن بەڕێوە دەبەین و رۆژی ١٤ی ئادار ھەڵمەتە بەڕێوە دەچێت و بەردەوامی دەبێت تا ھەزاران نەمام دەڕوێندرێن، ئەمڕۆش ھەلمەتەکە لە گەڕەکی ھەشتی حەسارۆک دەستی پێکرد و لە یەکەم رۆژدا ھەزار و ٥٠٠ نەمام چێندران”.

ئەحمەد گوتیشی: “رۆژانی داھاتووش لە ھەولێر و شوێنەکانی دیکە ھەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت و بڕیارە لە چوارچێوەی پلانی ئەمساڵدا 100 ھەزار نەمام بڕوێنین، ئەوەش وەک رێزگرتن لە خەبات و قوربانیدانی بارزانیی نەمر و سەوزکردنی ھەرێمی کوردستان بە دار و درەخت”.

ھاوکات جگە لە ھەولێر، لە شارەکانی دیکەش ھەڵمەتی نەمامچاندن بەڕێوە دەچێت و دەیان ھەزار نەمام دەچێندرێن و ھاووڵاتیان و دەزگا پەیوەندارەکانیش بەشداری لە ھەڵمەتەکەدا دەکەن.

دڵخوازەكانتان