په‌رله‌مانی كوردستان یاسای هەڵبژاردن هەموار دەكاتەوە
په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ست به هه‌نگاوه یاساییه‌كانی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كا، كه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌درێ.
ئەمرۆ دووشەممە 13/3/2023 لیژنەی کاروباری یاسای پەرلەمانی کوردستان دەستی کرد بە هەنگاوە یاساییەکانی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
خەدیجە عومەر مزوری، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند ئەمرۆ لیژنەی یاسایی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی دەبێت لەسەر ئامادەکردنی راپۆرت خوێندنەوەی یەکەم لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن.
گوتیشی: ژمارەیه‌ک پڕۆژە و پێشنیازی یاسا لەلایەن فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان و ژمارەیه‌ک پەرلەمانتاری دیکەوە ئامادە کراوە دوای ئامادەکردنی راپۆرت دەدرێنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ خوێندنەوەی یەکەم.