هه‌موو لایه‌ك كۆك بووین كە پێكهاتەكان خۆیان بڕیار له‌سه‌ر خۆیان بده‌ن
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر خاڵه‌كانی تایبه‌ت
به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان كۆكین و به نیسبه‌ت پێكهاته‌كانیش پێمان وایه خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، چۆن به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن له كوردستان ده‌كه‌ن و كه‌س بۆی نییه له جێگای ئه‌وان بڕیار بدات.
ڕزگار ئه‌ژی گۆران، به‌رپرسی به‌شی هه‌ڵبژاردنی ڕێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-ڕاپه‌ڕینی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند: “ئێمه دوێنێ له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی كوردستان به به‌شداریی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی و شاندی یاوه‌ری و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگەری و حزبی شیوعیی كوردستان و كاك باپیر كامه‌لا وه‌ك فراكسیۆنی سه‌رده‌م كۆ بووینه‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گه‌نگه‌شه و لێكتێگه‌یشتن و دواتر تا ڕاده‌ی ڕێككه‌وتن بوو له‌سه‌ر هه‌ندێ خاڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی كوردستان، ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌سه‌ری ڕێك كه‌وتووین و دوێنێش ڕاگه‌یانرا یه‌كه‌م ئه‌وه بوو كه هه‌رێمی كوردستان بكرێت بە چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن: هه‌ڵه‌بجه، سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك.
یاساکەش هه‌موار بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، هه‌روه‌ها خاڵێكی تر بریتی بوو له‌وه‌ی كه به داتای به‌شی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق تۆماری ده‌نگده‌ران په‌یڕه‌و بكرێت و به كارتی بایۆمه‌تریی دوایین هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌نگده‌ران به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن و پێویسته كۆمسیۆن كارا بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌یكه‌لیه‌ته‌ی ئێستای، به مه‌رجێك لایه‌نه‌كان بۆیان هه‌بێ ئاڵوگۆڕ به نوێنه‌ره‌كانیان بكه‌ن له‌و هه‌یكه‌لیه‌ته‌دا
خاڵێك مابووه‌وه كه بابه‌تی چۆنیه‌تیی به‌شداریی پێكهاته‌كان بوو، هه‌موو لایه‌ك كۆك بووین كه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر خۆیان بده‌ن كه به چ شێوازێك ده‌یانه‌وێ به‌شداریی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن كه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و پێكهاتانه بكه‌ن