هەنگاوی زۆر جـدی دەنێین بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز

یەکەمین دیداری لاوان لە شاری دھۆک بە بەشداريی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و لاوانی گشت شار و شارۆچکەکانی کوردستان، ئەنجام دەدرێت.

له‌ میانه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ لاواندا ئه‌نجام دا و تێیدا وه‌ڵامی چه‌ندین پرسیاری دانه‌وه‌

سەرۆكی حكومەتی وتی :” پێش هەموو شتێك، من رۆژی راپەڕین و ڕزگاركردنی هەموو شار و گوندەكانی كوردستان لە هەموو خەڵكی كوردستان پیرۆز دەكەم، یادێكی پیرۆز و زۆر مەزنە بۆ ڕزگاركردنی وڵاتی ئێمە و میللەتی ئێمە لە بندەستی زۆرداری، وەرچەرخانێك بووە لە ژیانی هەموو خەڵكی كوردستان.

مەسرور بارزانی وتی : لە هەموو قۆناغەكانی ژیان مرۆڤ پێویستی بە نوێكردنەوە و بەرەوپێشچوون هەیە.

 ئەگەر سەیر بكەین لە قۆناغەكانی خوێندن لە كوێ بووین و ئێستا بە كوێ گەیشتووین، دەبینین پێشكەوتنێكی یەكجار زۆر هەیە،

 چەندین زانكۆمان لە شارە گەورەكانی هەرێمی كوردستان و چەندین شارۆچكەش، ئێمە زانكۆ و پەیمانگامان هەیە، ئەمە هەمووی ئاماژە بەوە دەكات كە قۆناغی خوێندن و پرۆسەی خوێندن لە كوردستاندا هی زانكۆكان بە تایبەتی، بەرەوپێشەوە چووە.

 وتیشی: خوێندن و پەروەردە هەردووكیان شان بە شانی یەكتر پێویستن، پەروەردە تەنیا لە قوتابخانەكان و زانكۆكان ناكرێت، لە كۆمەڵگەش و لە ماڵەوەش دەكرێ، لەسەر دایك و باوكە پەروەردەی منداڵەكەی بكات،

پێویستە هەر هاووڵاتییەك هەڵوێستی هەبێت بەرامبەر هەر حزبێك بێت یان هەر كەسێك بێت كە ئەم ڕێگەیە دەگرێتە بەر.

سەرۆكی حكومەتی دەڵێت :” جێی داخە كە هەموو حزبەكان بەرژەوەندییەكانی وڵاتی خۆیان و میللەتی خۆیان لەبەرچاو نەگرتووە، هەندێك لەو حزبانە زیاتر خۆیان لەبەرچاو گرتووە. راستە ئەم ململانێیە كێشەی بۆ قوتابیان دروست كردووە.

 مەسرور بارزانی دەڵێت : یەكێك لە كێشە گەورەكانی كۆمەڵگە ئەوەیە كە ئەگەر تاك خۆی بیر نەكاتەوە و چاوەڕێ بێت یەكێك پێی بڵێ ئەوە بكە و ئەوە مەكە، ئەو كۆمەڵگەیە هێشتا پێ نەگەیشتووە. پێویستە هەر تاكێكی وڵاتی ئێمە پێویستە خۆی بیر بكاتەوە و باشی و خراپییەكان لێك بداتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بكات.

سەبارەت كە ژێرخانی ئابوری لە هەرێمی كوردستان سەرۆكی حكومەت دەلێت :”
ئێمە لەم حكوومەتە هەنگاوی زۆر جددی دەنێین بۆ دروستكردنی ژێرخانێكی ئابووریی بەهێز بۆ ئەوەی ئەو دەرفەتە بۆ گەنجان دروست بكرێت، بۆ ئەوەی وڵات زیاتر پێش بكەوێت. من ئومێدێكی زۆرم هەیە، هەم داهاتی وڵاتی ئێمە و هەم توانای گەنجانی ئێمە هەیە.

سەبارەت بە فرەچەشنكردنی ئابووری و پرۆژەی هەژماری من، مەسرور بارزانی : ئینشائەڵا، لە كوردستان تا ئێستا شتی زۆر باش كراوە، وەك ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمن و پارێزگاریكردن لەم قەوارەیە و دروستكردن و ئاوەدانكردنی باڵاخانە و ڕێگەوبان و زۆر شتی باش كراوە. بەڵام ساڵ بە ساڵ ئێمە پێویستیمان بە پتەوكردنی ئەم ژێرخانەیە، ساڵ بە ساڵ پێویستیمان بە دروستكردنی ژێرخانێكی بەهێزە بۆ ئەوەی لە ڕووی سەقامگیریی ئاسایش و تەناهیشەوە سەقامگیرییەكی زیاترمان هەبێت و لە ڕووی سیاسیشەوە ئێمە بتوانین سەقامگیرییەكی زیاترمان هەبێت.

 لەم ڕوانگەوە ئەوەی ئێمە هەوڵمانداوە هەندێك شت لە ئاستی پێویستدا نین، بۆ نموونە ئەوەی باست كرد هەژماری من، ئێمە چەند رۆژ لەمەوبەر (هەژماری من)مان راگەیاند، هەژماری من چییە؟ پرۆسەیەكمان دەست پێكردووە وەكوو نموونە لە شوێنێك كە 850 كەس بە شێوەیەكی ئەلیكترۆن و بە كرێدت كارت دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.

سەبارەت بە كەرتی كارەبا سەرۆكی حكومەت دەڵێت :”  تێچووی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر حكوومەت حەوت سەنتە و لەسەر هاووڵاتی بە سەنت و نیوێك حیسابە، ئەگەر حكوومەت نەتوانێ 24 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتی بدات، هاووڵاتییەكە كارەبا لە مۆلیدە وەردەگرێ و پارەیەكی یەكجار زیاتریش بە خاوەنی مۆلیدەكە دەدات.

ئەگەر هاووڵاتی لەگەڵ حكوومەت رێك بكەوێ و بەرپرسیارێتیی خۆی بەرامبەر بە حكوومەت هەڵبگرێ، من دڵنیاتان دەكەمەوە كە حكوومەت كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان دەدات، هەم هاووڵاتی سوودمەند دەبێ چونكە پێویست ناكات ئەم هەموو پارەیە بدات بە مۆلیدە، بە زۆر كەمتر لەوە دەتوانێ كارەبای 24 كاتژمێری لە حكوومەت وەربگرێت.


ئەمە ئەو پرۆژانەن كە ئێمە لەسەریان كار دەكەین، من نامەوێ لە ئێستاوە بەڵێنی هیچ شتێك بدەم، چونكە دەمەوێ ئەو شتەی دەیكەین من بێمەوە و پێتان بڵێم فەرموو ئەمەمان كرد. ئینجا ئەگەر كردمان، من دێمەوە لاتان و پێتان دەڵێم فەرموون ئەمەش دەستكەوتێكی ترە و لە خزمەتی ئێوەدا دەبین ئینشائەڵا.

دڵخوازەكانتان