سوورین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت
پشتیوان ساداق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ی مانگی ئادار دا رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریده‌كرێت.
پشتیوان سادق، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند، وه‌كو پارتی “سه‌دا ملیۆن سوورین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت”، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕووی یاسایی و پڕۆسه‌ی دیموكراسییه‌وه هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌ماوه، بێجگه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پارتی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌بچن و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات