مسته‌فا كازمی… گه‌نده‌ڵی به‌ربڵاو هه‌یه‌ له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تدا، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی دیارنه‌مانی زیاتر له‌  600 ملیار دۆلار

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، له‌ دیدارێکی رۆژنامەوانیدا به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: كه‌سانێك هه‌ن هه‌وڵی ناشرین كردنم ده‌ده‌ن،  ده‌یانه‌وێت هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌ته‌كه‌م، به‌ سیسته‌می سیاسی 20 ساڵی رابردووشه‌وه‌.

گوتیشی: گه‌نده‌ڵی زیاتر له‌ 600 ملیار دۆلاری له ‌سامانی گشتی عێراقدا كراوه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان و قه‌واره حزبی و سه‌ربازییه‌كان و ناوچه‌یی به‌كارهێنراوه‌.

ده‌شڵێت: به‌داخه‌وه‌ كه‌سانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت مێژووی خراپی حوكمڕانی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه‌، به‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كان بخه‌نه‌ ئه‌ستۆی حكومه‌تی كازمی، كه‌ هیچ حزب و میلیشیا و كوتله‌ی په‌رله‌مانی نییه‌.

دڵخوازەكانتان