دیداری گه‌نجان و لاوان له‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت

به‌ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیداری گه‌نجان و لاوان له‌ شاری دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شداری هه‌زاران گه‌نج و لاوی پارێزگه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دیداری گه‌نج و لاوان له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

كاوار‌ نێروه‌یی، یه‌كێك له‌ رێكخه‌رانی دیداره‌كه‌ راگه‌یاند، شه‌ش مانگه‌ ئاماده‌كاری بۆ ئه‌م دیداره‌ ده‌كرێت و “ده‌توانم بڵێم یه‌كه‌مین جاره‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان دیدارێكی به‌م شێوه‌ و فۆڕمه‌ نوێیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.”

دڵخوازەكانتان