پێدانی دۆلار لەڕێكەی ئامێری ئامێری ڕاكێشانی پارەوە ڕاگیرا

بانکی هەرێمیی بازرگانی – ئاڕ تی بانک، پێدانی دۆلاری لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM)ـەوە بەو کەسانەش راگرت کە لە هەژمارەکەیاندا دۆلار هەیە و ئیدی دەبێت بە دینار پارەکانیان رابکێشن، بۆ هەر 100 دۆلارێكیش 148 هەزار دینار دیاریکراوە.

ئەو بڕیارەی ئاڕ تی بانک دوای بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراق دێت بۆ راگرتنی پێدانی دۆلار لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە.

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، “بڕیاردرا كە ئەو خزمەتگوزارییە داراییە ئەلیكترۆنییانەی لە نێوخۆی عێراق لە رێگەی ئامێری راکێشانی پارەوە و دەروازەی پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكێش دەكرێن، لە نێوخۆی عێراقدا تەنیا دینار بەکاربهێندرێت”.

لە کاتێکدا کە دەوامی فەرمیی بانکەکە نەبێت و کەسێک لە هەژمارەکەیدا دۆلار هەبێت و بیەوێت رایبکێشێت، دەبێت لە ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە دینار رابکێشێت، بۆ ئەوەش ئەمڕۆ ئاڕتی بانک لە بەرامبەر هەر 100 دۆلارێکدا 148 هەزار دیناری دیاریکردووە بۆ راکێشان.

دڵخوازەكانتان