فارس عیسا: پێشبینی دەکەم ئەمڕۆ 400 ملیارەکە بگاتە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت، هەموو رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکە لە رێگەی بانکی TBIیەوە بۆ هەرێمی کوردستان تەواوکراون
ئەمڕۆ یەکشەممە، 12-03-2023، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دەڵێت پێشتر بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران شاندێک بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا پێکهێندراوە و شاندەکە هەمان شاندەکەی پێشووە، لەلایەن حکومەتی فیدراڵیی عێراقیشەوە شاندێک بە سەرۆکایەتیی د. محەممەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق پێکهێندراوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی: “لەنێوان هەردوو شاندەکەی هەولێر و بەغدا سێ لیژنەی لاوەکی و تەکنیکی هەن بۆ گفتوگۆکردن و گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پرسی بودجە، دەروازە سنوورییەکان، یاسای نەوت و گازی فیدرالی. گفتوگۆکان بەشێویەکن ئێستا لە بابەتی بودجە نزیکین لە رێککەوتنی کۆتایی
فارس عیسا باس لەوە دەکات کە لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هێڵە گشتییەکانی رەشنووسی یاسای نەوت و گاز لێکتێگەیشتن هەیە و کار لەسەر ئامادەکردنی رەشنووسەکە دەکەن.