53 ساڵ بەسەر ڕێكەوتننامەی 11 ئازاردا تێدەپەڕێت

رێکەوتننامەی 11 ئازاری 1970 لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و حزبی بەعس ئیمزا کرا.

بریتیبوو لە پێشەکیەک وە 22 بڕگە کە 15یان ئاشکرا و 7یان نهێنی بوون

یەكەم دانپێدانانی حكومەتی بەعس بوو بەمافەڕەواكانی گەلی كوردستاندا بۆ چەسپاندنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا.


ڕێکەوتننامەکە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ چەسپاندنی مافی میللەتی کوردستان لە ئۆتۆنۆمی لەناو عێراقدا و زیاتر پێشخستنی کێشەی کورد لە ناوچەکە و دەرەوە.

 11ی ئازار بەرهەمی شۆڕشی ئەیلولی پیرۆز بوو بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی کە کێشەی گەلی کوردستانی خستە قۆناغێکی نوێوە وە بووە بناغەیەک بۆ ئاشتی لە عێراقدا بەڵام بە داخەوە جێبەجێ نەکراو ڕژێمی بەعس لەدوای خۆڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی، شەڕی دەست پێکردەوە لە ساڵی 1974دا

دڵخوازەكانتان