عەلى حوسێن : هەرجۆرێک بێت دەبێت هەڵبژاردن ئەمساڵ ئەنجام بدرێت

عەلى حوسێن بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى ئاشکرایکرد کە بەم نزیکانە ڕۆژى هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیارى دەکرێت.

عەلى حوسێن، بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەپێچەوانەوە ئەزموونەکان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە بۆیە ئێمە وەک پارتى جەخت لەوە دەکەینەوە بە هەرجۆرێک بێت هەڵبژاردن ئەمساڵ ئەنجام بدرێت”.

گوتیشى:”بڕیارە بەم نزیکانە سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە و لەسەر هەڵبژاردن ڕێکبکەون و کات و ڕۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردنیش دیارى بکات”.

دڵخوازەكانتان