بەریتانیا: دەرمانێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی ئێسک دەدۆزنەوە

توێژەرانی بەریتانیا دەرمانێکی نوێ بۆ شێرپەنجەی ئێسک دەدۆزنەوە و رایدەگەیێنن، دەرمانەکە دەتوانێت رێگری لە جینی زۆربوون و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکانی ئێسک بکات.
 
توێژەرانی زانکۆی ئێست ئەنگلیا لە بەریتانیا دەرمانێک دەدۆزنەوە کە بەراورد بە دەرمانە کیمیاییەکان توانای هەیە چاکبوونەوەی خێراتر بە تووشبووان ببەخشێت و رێژەیەکی زۆرتر لە خانە شێرپەنجەییەکان لەنێوببات.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری شێرپەنجەی ئێسک بڵاوبووەتەوە، توێژەران نموونەی خانەی شێرپەنجەییان لە 19 کەس وەرگرت و ئاشکرایان کرد، جینێک بەناوی ‘RYNX2’ لە سەرجەم خانەکانی تووشبووانی شێرپەنجەی ئێسک هەیە و هانی بڵاوبوونەوە و زۆربوونی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات.
 
سەرئەنجام توێژەران دەرمانێکیان بەناوی ‘CADD522’ دۆزیوەتەوە بۆ رێگریکردن لە جینی ‘RYNX2’، هاوکات دەشڵێن، زۆربوون و بڵاوبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان کەمدەکاتەوە و بەرگریی جەستە زیاتر هاندەدات بۆ لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
 
دکتۆر دارێڵ گریین، پسپۆڕی شێرپەنجە و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ”شێرپەنجەی ئێسک بەخێرایی بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە دەگوازرێتەوە، هەر ئەمەشە وایکردووە پاشهاتی مەترسیدار دروستبکات.’

دڵخوازەكانتان