هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی دەكات

هەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای دەکات؛ بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمیی کۆنتڕۆڵ ناکرێت و ئەو وڵاتە دەتوانێت لە زوترین کاتدا چەکی ئەتۆمیی دروست بکات.

ناوەندی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگریی نیشتیمانی ئەمریکا (Director of National Intelligence) بڵاوی کردەوە؛ ئێران لە رێگەی بەرنامە موشەکی و دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات و چیتر بەرنامەی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە بە رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 کۆنتڕۆڵ ناکرێت.

بە پێی نوێترین راپۆرتی ئەو ناوەندە؛ ئێران ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی لە وێستگەی ئەتۆمیی (فۆردۆ) بۆ زیاتر لە 83% بەرز کردوەتەوە بۆیە هەر کاتێک تاران مەبەستی بێت دەتوانێت چەکی ئەتۆمیی دروست بکات.

ئاماژە بەوە کراوە؛ ئێران بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بۆسەر ئیسرائیل و بە هاوکاریی (حیزبوڵڵای لوبنان) و چەکدارانی دیکەی لە ناوچەکەدا مەترسیی بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات.

ئێڤریل هێنس، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ناوەندی هەواڵگریی نیشتیمانی ئەمریکا؛ وتویەتی راپۆرتی نوێی هەواڵگریی سەبارەت بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەمان دوێنی چوارشەممە رادەستی ئەنجومەنی پیران کراوە

دڵخوازەكانتان