وه‌زیری شاره‌وانی: ده‌ستمان كردووه‌ به‌ سیسته‌مكردنی كاری فه‌رمانگه‌كان

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ سیسته‌مكردنی كاری نێو فه‌رمانگه‌كان. گوتیشی، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌بێته‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی جیهانی.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (9ـی ئادار/مارسی 2023)، ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌ستمان كرد به‌ سیسته‌مكردنی كاروباره‌كانی نێو فه‌رمانگه‌كان”.

گوتیشی، “راهێنانی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌ر سیسته‌می كارگێڕی جۆری (ئایزۆ) كراوه ‌و خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌مڕۆ دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ده‌بێته‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی جیهانی”.

دڵخوازەكانتان