سەرۆكی هەرێم بەرەو ئيمارات بەڕێکەوت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو ئيمارات بەڕێکەوت و لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023/3/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان به‌ بانگهێشتى فه‌رميى شێخ محه‌ممه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، ‏سه‌رۆكى ئيمارات، به‌ره‌و ئه‌بوزه‌بى به‌ڕێكه‌وت.‏

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئیمارات، په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمى ‏كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى عێراق، دوايين پێشهاته‌كانى ‏ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ ده‌كات.‏

دڵخوازەكانتان