ته‌قه‌ له‌ كارگێری لقی 19 ی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا

لوقمان ئاڵتون شوانی، کارگێڕی لقی 19ـی پارتی لە چەمچەماڵ، راگەیاندووە: چەند چەکدارێک لە ناو ئۆتۆمبێلێکەوە لە سنووری شارەدێی شوان لە سنووری پارێزگای کەرکووک دەستڕێژی گوللەیان لێکردووە.

لوقمان ئاڵتون شوانی هەروەها رایگەیاندووە: بەهۆی دەستڕێژی گوللەی چەکدارەکانەوە، کە تا ئێستا نازانرێ سەر بە چ گرووپێک بوون، ساچمە بەر قاچێک و چاوێکی کەوتووە و بریندار بوو.

بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پارتی، ئەو شوێنەی چەکدارەکان دەستڕێژی گوللەیان لێی کردووە، ناوچەی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەیە و هیچ هێزێکی ئەمنی و سەربازی لێنییە.

دڵخوازەكانتان