وەزارەتی دارایی ڕونكردنەوەیەكی لەبارەی مووچە بڵاوكردەوە

 وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە و دره‌نگگه‌یشتنی پاره‌ به‌ هه‌ندێ شوێن،  ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: پارە گەیشتووەتە بانکەکان و مووچە دابەش دەکرێ..

ھونەر جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی كوردستان، راگەیاند: ” ئەمڕۆ دەست کرا بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی تەندوستی، دیاره  تەموویلی مووچە بۆ  سلێمانی درەنگ گەیشت، بەڵام  دوای نیوەڕۆ تەمویل و پارە گەیشت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستی سلێمانی کراوەٚ.”

جەختی کردەوە پارە گەیشتووەتە بانکەکانی سلێمانی دەست بەدابەشکردنی مووچە کراوە.

بەپێی زانیارییەکان لە هەولێرەوە بڕی زیاتر لە 80ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی شوبا بۆ سڵێمانی نێردراوە.

دوێنی سێشەممە 7/3/2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی 2023ی بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا ئەمڕۆ چوار شەممە  8/3/2023 دەست به دابەشکردنی موچەی مانگی 2ی تەندروستی کراوە و ڕۆژی 30/3/2023 بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

وەزارەتی دارایی جەخت دەکاتەوە بەپێی خشتەی ڕاگەیاندراو مووچە دابەش دەکرێ

دڵخوازەكانتان