پۆلیسی سۆران رایگەیاند، شەوی رابردوو کچێکی 13 ساڵان گیانی لەدەستداوە.

 بەگوێرەی زانیارییەکان کچەکە گوللەی بەرکەوتووە 

شەمال دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێت:” شەوی رابردوو لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران لە هەبوونی تەرمی کەسێک بە ناوی (ر،ت،ف) لە نەخۆشخانە ئاگادار کراونەتەوە.

تەرمەكە هی قوتابییەکی کچ بووە و تەمەنی 13 ساڵانە، دانیشتووی قەزای سۆرانە کچەکە گوللەیەک بەر سکی کەوتوووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.”

گوتەبێژی پۆلیسی سۆرانیش دەڵێت: “رووداوەکە نوێیە و وردەکارییەکەی روون نییە و دادگە ئەوە یەکلادەکاتەوە، تەرمەکەمان رەوانەی دادپزیشکی کردووە و ئەوان راپۆرتی خۆیان دەدەنە دادگە و دواتر دادگە ئەوە یەکلادەکاتەوە کە ئایا خۆی کوشتووە یان کوژراوە، بەڵام کەسوکارەکەی دەڵێن هیچ کێشەیەکمان نەبووە.” 

دڵخوازەكانتان