وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە چوارچێوەی گەشتێکی فراوانی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمڕۆ دەگاتە عێراق و سەردانی بەغدا و هەولێر دەکات

پێنتاگۆن دەڵێت، ئامانجی سەردانەکەی وەزیری بەرگری ئەوەیە؛ دڵنیایی بە وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بدات، کە وێڕای چڕبوونەوەی سەرنجی ئەمریکا لەسەر رووسیا و چین، واشنتن، رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی لەبیرنەکردووە و لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە. 

وەزیری بەرگریی ئەمریکا گوتی “چەندین جار گوتومانە، ئێمە هاوپەیمانەکانمان دڵنیاکردووەتەوە لەوەی بۆ هاوکاریکردن بۆ ماوەیەکی درێژ لێرە دەمێنینەوە

نزیکەی 2500 سەربازی ئەمریکا بۆ راوێژ و مەشقپێدانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، لە عێراق و هەرێمی کوردستان ماونەتەوە.

ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، لە ساڵی 2014ـەوە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری بۆ مەشقپێکردنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان تەرخانکردووە

دڵخوازەكانتان