مه‌سرور بارزانی: حکومەت بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان ده‌كات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی قەزای سێمێلی کرد لە پارێزگای دهۆک. سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ قایمقام و بەڕێوەبەرەکانی قەزای سێمێل، له پارێزگاری دهۆک كۆبوه‌وه له‌سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند:” ئامانج لە سەردانەكه‌ی ئەوەیە لە نزیکەوە ئاگاداریی خواست و پێداویستییەکانی قەزای سێمێل بێت، جەختیشی لەوە کردەوە، حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات، وتیشی:” بە پێی توانای دارایی بەردەست، جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە. سەرۆکی حکومەت بەرپرسانی قەزای سێمێلی ڕاسپارد کە هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنوورەکەیان.