21 كەس لە قەرەداغ دستگیر كرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلسی قه‌ره‌داغ 21 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد کە شەڕ و ئاڵۆزییان دروستکردبوو.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له قه‌زای قه‌ره‌داغ شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروستبوو، كه بووه هۆی برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی، دەستبەجێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان شەڕەکە کۆنترۆڵ بکەن.
ئاماژە بەوەشدرا، کە دواتر مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ لیكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه بووبوونه هۆی دروستبوونی شه‌ڕ و ئاڵۆزی نێوان ئەو دوو بنه‌ماڵه‌یە.
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، سه‌ره‌نجام توانرا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه 21 تۆمه‌تبار لە هەردوولا له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و دەستیشبگیرێت بەسەر سێ ئۆتومبێلدا کە بە تۆمەتباران بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە له‌كاتی شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌کەدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، کە ئێستا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405-31 راگیراون و لێکۆڵینه‌وه گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه