نامەكانی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ شانە چەکدارەکانی ناوخۆ و هاوکاری ڕاپەرین
فهرماندهیهكی هێزی پێشمهرگهی كوردستان له سهردهمی ڕاپهڕین باس له ڕۆڵی سهرۆك بارزانی و هێزهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دهكات لهپێناو ئامادهكاری بۆ ڕاپهرین و ڕۆڵی ئهوان له دهڤهری ڕانیه و سلێمانی و ههڵهبجه و دهڵێت:” ئێمه له سێ میحوهری سهرهكییهوه هێزهكانمان جووڵاند بهرهو سهنتهری شار و قهزاكانی سلێمانی.
فازڵ ڕەئوف، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی ڕێکخستنی سلێمانی – هەڵەبجە – ڕاپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لەو بارودۆخەدا وەک بزوتنەوەی کورد و لایەنەکانی کوردستانی بە دەرفەتمان زانی لهبهر ئهوهی سوپای عێراق تووشی ئینهیارێکی تەکنیکی و لۆجستی و پێکهاتەیی بووەتەوە و تووشی شکستێکی جددی بووەتەوە.
فازیل ڕەوف دەڵێت :” بۆ بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ئەو شکستەی تووشی سوپای عێراق بووەتەوە، جەنابی سەرۆک بارزانی داوای لە لایەنەکانی بەرەی کوردستانی کرد و دەعوەتی کردن بۆ ڕاژان بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخهكه و بەرنامە داڕشتنی کورد.
وتیشی :” هەر لە کۆبوونەوەی یەکەم جەنابی سەرۆک بارزانی بووە سەرۆکی بەرەی كوردستانی و کاک نەوشیروان بووە جێگر لە کوردستان، سهرهنجام بەرنامەی تەواو دانرا و بەدوای یەکدا چەند کۆبوونەوەی چڕ و پڕ کرا، هەمو لایەنێك لە حزبەکان بەپێی سنوور و ژمارە و دەسەڵاتی بەرنامەی بۆ دانرا، بۆ زیاتر تەبایی و بەرنامەی باشتر جەنابی سەرۆک بارزانی لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی ڕاپەڕین لە مانگی١٢ی ١٩٩٠ بۆ چەند ڕۆژێک چووە سەرکردایەتیی یەکێتی لە قاسمەڕەش، کە ئەمە جێگای خۆشحاڵیی هەموو لایەک بوو، بەتایبەت یەکێتیی نیشتمانی.”
فازڵ ڕەئوف دەڵێت:” ڕێکخستنی ئاشکرا و نەهێنی پارتی بۆ سەرخستنی ڕاپەڕینی کوردستان بەرنامەی خۆمان دانا کە بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەیەکی فراوان کرا لە بەرپرسی ناوچە بۆ سەرەوە.
فازیل ڕەوف دەڵێت :” ئەو كاتە من بەرپرسی ناوچەبووم و کۆمەڵێک نامەی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان کاک نێچیروان بارزانی و مهکتەبی سیاسیمان وەرگرت بۆ شانە چەکدارەکانی ناوخۆ و هاوکاری ڕاپەرین.
وتیشی :” هەر لق و ناوچەیەک بەپێی بەرنامە و توانا خۆی کۆ كرایەوە دەشڵێت:” ئێمە وەک ناوچەی سلێمانی ، لە خەتی شارباژێرهوە لەگەڵ مام نادر قەڵادزێی ڕەحمەتی و شەهید بارزان عەبدوڵا و چەند هەڤاڵی تر لای (سونێ)وە کۆمەڵێک نامەی زۆرمان گەیاند، هێزهكانی خۆمان لە سنووری سلێمانی.
لەدرێژەی گێرانەوەكانی ڕاپەریندا دەڵێت:” هێزەكانمان بەسهر سێ میحوەردا دابهش كرد، لە سلێمانی کاک کەمال حەسەن و میحوەری هەڵهبجەی شەهیدی سەرکردە خاڵە عەفان بوو، میحوەری سنووری دووکان و جافایەتی من دیاری کرام.
دەشڵێت: ئامادەكاری باشكرا لە هەڤاڵانی ڕێکخستن هەمووی ئەرکی خۆی بۆ دیاری کرابوو، چاوەڕێی کاتژمێری سفر بووین بۆ دەسپێکردنی پرۆسەکە، لە ٤ی ٣ ئاگادار کراین هەر هێزەو لای خۆیەوە بەپێی بەرنامە دابەزێ.
ڕۆژی ٥ی ٣ چەخماخەی ڕاپەرین لێ درا و سەرۆک بارزانی لە قەڵادزێوە بەرەو دەروازەی ڕاپەڕین، ڕانیە دابەزی لەگەڵ بەرپرسانی تر کە لەوانە نەوشیروان مستەفاشی لەگەڵ بوو، ئێمەش لە میحوەرەکانی خۆمانەوە لە شارباژێڕەوە بەرەو شاری هەڵمەت و قوربانی بەرێ کەوتین، لە شەوی ٦ی ٣ گەیشتینە نزیک شاری سلێمانی و بەربەیانی ٧ی ٣ تێکەڵی جەماوەر بووین، بەڕاستی ڕۆژێکی زۆر مێژوویی و خۆش بوو.
ئەو فەرماندەسەربازییەی ڕاپەڕێن دەڵێت :” زۆر شوێن مابوو پاک بکرێتەوە لە ڕژیم بە هاوکاریی جەماوەر و هێزی پێشمەرگە ڕووماڵی پاککردنەوەی بەعس کۆتایی هات، جەماوەری کوردستان دەوری سەرەکییان هەبوو لەگەڵ هەڤاڵانی ڕێکخستن و شانە چەکدارەکانی دۆستمان لەناو ڕژێم بۆ ڕاپەڕین هاوشان لهگهڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پرۆسەی پاکسازی بەردەوام بوو تاکوو لە ڕۆژی نەورۆزی پیرۆز کهرکووکی دڵی کوردستانیش ئازاد کرا و کۆتایی بە دەسەڵاتی ڕژێمی فاشیستی بەعس هێنرا”.
فازیل ڕەوف له ڕووداوهكانی ڕاپهریندا له شهڕی ئهزمهڕ دژ به هێزه داگیركهرهكانی بهعس بهسهختی بریندار بوو و تا ئێستاش ئاسهواری سهختی برینهكانی پێوه دیاره، ناوبراو كتێبێكی بیرهوهریی پێشمهرگایهتیی نووسیوه لهژێر ناونیشانی (بهرهو خۆر).