ئێستا گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانييه‌وه، ده‌بێت وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕين وه‌ربگرن
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئێستا گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانييه‌وه، ده‌بێت وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕين وه‌ربگرن. ده‌بێ يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.”
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ـی ئادار/مارسی 2023)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزباییكردنی به‌بۆنه‌ی یادی 32 ساڵه‌ی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 ـی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكردوه، تێیدا هاتووه، “يادى 32 ساڵه‌ى ڕاپه‌ڕينه مه‌زنه‌كه‌ى ئازارى 1991 له خانه‌واده سه‌ربه‌ر‌زه‌كانى شه‌هيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ته‌واوى گه‌لى كوردستان، به هه‌موو پێكهاته‌كانييه‌وه پيرۆز ده‌كه‌م. به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدان ده‌كه‌ينه‌وه، سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين.”
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێیوایه “ئێستاش گه‌لى كوردستان به هه‌موو پێكهاته و هێز و لايه‌نه سياسييه‌كانييه‌وه ده‌بێت وانه‌ى سه‌ركه‌وتن له ڕاپه‌ڕين وه‌ربگرن.” و ده‌ڵێت، “ده‌بێت يه‌كڕيزى، ته‌بايى، يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌كاركردن، بكه‌نه هه‌وێنى سه‌ركه‌وتن و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.”
به‌گوته‌ی نێچیرڤان بارزانی “ڕاپه‌ڕين هه‌ستانێكى مێژوويى و يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى جه‌ماوه‌ريى سه‌رتاسه‌ريى گه‌لى كوردستان بوو به هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كانييه‌وه كه به پشتگيريى پێشمه‌رگه و به‌ره‌ى كوردستانى، له دژى سته‌م و زۆردارى ڕاپه‌ڕى”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: پێشمه‌رگه و رۆڵه‌كانى كوردستان بۆ ئازادى، بۆ ژيان و داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، گيانيان خسته سه‌ر ده‌ست و به‌ره‌نگارى مه‌رگ بوونه‌وه.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه، ” له‌م ياده شكۆداره‌دا، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و توانا‌مان بۆ ئه‌وه ده‌بێت هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ين بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه پيرۆزه‌كانى ڕاپه‌ڕين و ئه‌و خه‌ونانه‌ى شه‌هيدان له‌پێناوياندا گيانیان به‌خشى. وه‌ك چۆن له راپه‌ڕيندا پێكه‌وه سه‌ركه‌وتين، گه‌لى كوردستان به هه‌موو ڕه‌نگ و پێكهاته‌كانيه‌وه سه‌ركه‌وت، ئێستاش سه‌ركه‌وتن و مسۆگه‌ركردنى داهاتوويه‌كى باشتر بۆ گه‌لى كوردستان، ته‌نيا و ته‌نيا يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردنه.”