کۆڕبەندی ئابووریی وەبەرهێنانی ئەڵمانیا-کوردستان بەڕێوە دەچێت
لەلایەن کۆمەڵەی دۆستایەتیی کورد و ئەڵمانیاوە کۆڕبەندی ئابووریی وەبەرهێنانی ئەڵمانیا-کوردستان لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت و تێیدا باس لە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: ” كۆڕبەندەكە لە پێنج پانێڵدا باسی پەرەپێدان و بەهێزکردنی کەرتی وەبەرهێنان و بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیادا دەكات و شاندێکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدارە.
محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆک و چەند بەڕێوەبەر و کاربەدەستی دیکەی دەستەی وەبەرهێنان بەشدارن.