ھیوا گەیلانی: راپەڕین بەرھەمی خوێنی شەھیدانە و سبەی ئەو یادە بەرز و زیندوو رادەگرین

سبەی ٥ی ئادار، ساڵڕۆژی راپەڕینی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە و بەرپرسی لقی پارتیش لە دەڤەری راپەڕین دەڵێ، راپەڕین بەرھەمی خوێنی شەھیدانە و سبەی ئەو یادە بەرز و زیندوو رادەگرین.

ھیوا گەیلانی، بەرپرسی لقی ١١ی راپەڕین، راگەیاند: “سبەی ساڵوەگەڕی راپەڕینی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە و بەو بۆنەیەوە وەک لقی ١١ی راپەڕینی پارتی سەردانی مۆنۆمێنتی راپەڕین و کەسوکاری شەھیدانی راپەڕین دەکەین، راپەڕین خاڵێکی وەرچەرخان بوو لە مێژووی گەلی کورددا و بەرھەمی راپەڕینیش پەرلەمان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانن، کە درێژترین حوکمڕانیی کوردییە لە مێژوودا، جێگەی شانازییە ئەو راپەڕینە لە دەڤەری ئێمە دەستی پێکردووە لە سنووری رانیە”.

بەرپرسی لقی ١١ی راپەڕین گوتیشی: “رووی دەم لە ھەرسێ سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان دەکەین، دەڤەری راپەڕین بێنازە لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە و داوا دەکەین ئاوڕێک لە دەڤەری راپەڕین بدرێتەوە، بە تایبەتی پڕۆژەی ستراتیژی لە راپەڕین جێبەجێ بکرێن”.

گەیلانی روونیشی کردەوە: “راپەڕین بەرھەمی خوێنی شەھیدان و خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بووە و سەرۆک بارزانیش نەخشەداڕێژەری راپەڕین بووە، لەبەر ئەوەش وەک پارتی دیموکراتی کوردستان سەری رێز و نەوازش بۆ شەھیدانی راپەڕین دادەنەوێنین”.

دڵخوازەكانتان