نێچیرڤان بارزانی: لە‌ ‏كاتی یاسایيی خۆیدا رۆژی ھە‌ڵبژاردن دیاری دە‌كه‌م

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردوولا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ‏په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى ‏كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دۆخى شه‌نگالیان، تاووتوێكرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا باس له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ وە‌ك سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە‌ ‏كاتی یاسایيی خۆیدا ڕۆژی ھە‌ڵبژاردن دیاری دە‌كات و دە‌بێ لە‌مساڵدا ھە‌ڵبژاردن ‏ئە‌نجامبدرێت.‏

لاى خۆيه‌وه‌ سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵيى خۆى به‌ ‏هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشاندا و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كانى بۆ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان دووپاتكرده‌وه‌. ‏

هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌حێكردنى ڕێككه‌وتنى ‏حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى ‏دۆخى شه‌نگال، تا ببێته‌ هانده‌ر و ڕێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌ ئێزدييه‌كان بۆ ‏سه‌ر زێد و ناوچه‌كانيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان.‏

ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌‏يه‌كگرتووه‌كان دووپاتىكرده‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ ناوخۆييه‌كان و يه‌كڕيزيى ‏لايه‌نه‌ سياسييه‌كان‌، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و له‌ ‏ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات. ‏

دڵخوازەكانتان