نێچيرڤان بارزانى: كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى هه‌ولێر پيشوازى له ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كرد.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا به ئاماده‌بوونى جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌نگاوەكان و گفتوگۆى نێوانيان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان، كارنامه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق و دۆخى شه‌نگال، خرانه به‌ر باس و تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى بنه‌ماكان و ڕێككه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و كارنامه‌كه‌ى خسته ڕوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌يه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، چاوه‌ڕوانيش هه‌يه كە سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت جدييه. سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌زر نرخاند.
لاى خۆيه‌وه سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان خۆشحاڵيى خۆى به هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرا. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه وەك سەرۆكی ھەرێمى كوردستان لە كاتی یاسایيی خۆیدا ڕۆژی ھەڵبژاردن دیاری دەكات و دەبێ لەمساڵدا ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و گرنگيى جێبه‌حێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال، تا ببێته هانده‌ر و ڕێخۆشكه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره ئێزدييه‌كان بۆ سه‌ر زێد و ناوچه‌كانيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان.
ده‌رباره‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانيش، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه ناوخۆييه‌كان و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى عێراق و له ده‌ره‌وه‌ش به‌هێز ده‌كات.
چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.