سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/3/2023، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کرا.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، دوێنێ چوارشه‌ممه 1/3/2023، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر بەڕێوەچوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له‌ هه‌موو عێراقدا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

دڵخوازەكانتان