سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگاتە هەولێر

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە کۆبوونەوەیە بۆ چارەسەری کێشەکانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممەش دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی، خۆی سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆدەبێتەوە.

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت، پاشان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

گۆتێرێز لە لە بەغدا لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، ئەو دوو حکومەتە خۆیان پێویستە کۆببنەوە و نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەر ناسەپێنێت، بەڵام “نەتەوە یەکگرتووەکان لێرەیە بۆ پاڵپشتیی عێراقییەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرەکان.”

دڵخوازەكانتان