مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی رووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/3/2023، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی رووسیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای دەستوور و ئەجێندای حکومەت و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان کرایەوە.

دڵخوازەكانتان