ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2015ـی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرا


وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی ساڵی 2015ـی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد و له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ سنووری پارێزگای سلێمانیش ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/2/ 2023)، كه‌مال موسلیم، وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی ساڵی 2015ـی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد. گوتیشی، “دوایی ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی ساڵی 2015، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی چه‌ك (بڕه‌ پاره‌ی) ساڵی 2016ـی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.”

دڵخوازەكانتان