بە ملیۆنان عێراقی گیرۆدەی نەخوێندەوارین
بەگوێره‌ی سەرچاوە و ئامارە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بە ملیۆنان عێراقی گیرۆدەی نەخوێندەوارین و وه‌زاره‌تی پلاندانانیش رایده‌گه‌یەنێت، رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری كه‌مبووه‌ته‌وه.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانان به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند: رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له عێراق له 12% یه له‌نێو دانیشتوانی ته‌مه‌ن 15 ساڵان و سه‌رووتر، هه‌روه‌ها ئه‌م رێژه‌یه‌ش گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت، بۆ نموونه ژنان له 18%یه به به‌راورد به پیاوان كه له 9% یه، هه‌روه‌ها له لادێكان ئه‌م رێژه‌یه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ له 20% و له شاره‌كان نزم ده‌بێته‌وه بۆ له 11%..
گوتیشی: کەمبوونەوەی رێژەی نەخوێندەواری بەهۆی دوو هۆکارەوەیە، یەکەمیان بەرزبوونەوەی رێژەی ناونووسکردنە لە قوتابخانە سەرەتاییەکان بۆ نزیکەی له %94. دووەمیان سیاسەتەکانی وەزارەتی پەروەردەیە لە کردنەوەی سەنتەری پەروەردە بۆ به ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژەی نەخوێندەواری لە عێراقدا هه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، کەریم سەید، گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە : وەک وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پلانی زۆرمان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوە و کەمکردنەوەی نەخوێندەواری، کە ئەمەش پێویستی به دابینکردنی سەنتەری گەورەتر و زیاتر و بینای سەربەخۆ هه‌یه.
راشیگەیاند: ئامانجی ئێستا دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە خوێندنی سەرەتاییە بۆ ئەوانەی بەدەست نەخوێندەوارییەوە دەناڵێنن، بەڵام ئێمە ئاواتەخوازین دواتر بڕوانامەی ناوەندی و دواناوه‌ندی بەدەستبهێنین.